رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی پرسە نامەیەکی ئاراستەی خانەوادی شێخ محەممەد شاکەلی کرد

ڕۆژی پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پسەرنامەیەکدا کە ئاراستنەی بنەماڵەی شێخ محەممەد شاکەلیی کردووە ڕایگەیاند: بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەری دێرین، کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتیی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوالێخۆشبوو (شێخ محەممەد شاکەلی)، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ده‌که‌م.

لە پرسەنامەکەدا هاتووە: له‌ خوای مه‌زن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو هه‌میشه‌ به‌ دڵسۆزی خزمه‌تی به‌ گه‌ل و وڵاته‌که‌ی کردووه‌. گیانی شاد و یادی هه‌میشه‌ به‌ خێر