رۆژنامەی ھەولێر

لەسەر راسپاردەى مەسرور بارزانـی، سوتەمەنی پێویست دەگەیەنرێتە رۆژئاوای کوردستان

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە درێژایی وەرزی سەرما، سووتەمەنی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دابین دەکرێت.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە دەڵێ: “لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، سووتەمەنیی پێویست بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێردرێت”.