ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.1.22، لەژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدان و چاودێری كۆمەڵایەتی و زەیتۆ تۆفیق، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر، لە ڕێورەسمێكدا، بنکەیەکی تەندروستی لە خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر كرایەوە.
لە رێورەسمەكەدا، دوای كردنەوەی بنكەكە و بەسەركردنەوەی بەشەكانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی، دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و چاودێرانی خانەکە كرد، لە جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانییان و خزمەتكردنی منداڵان، هەروەها ستایشی كاری پزیشك و كارمەندانی بنكە تەندروستیەكەی كرد و ئهركی ئهوانی به پیرۆز وەسفكرد.
دواتر جەختی لەوەکردەوە وەکو پارێزگای هەولێر، گرنگیەکى تایبەت بە خانەی کوڕان و کچان و بەساڵاچووان دەدرێت و گوتشی، ئەوەش بە ئەركی خۆمان دەزانین. ئەوانە کەس و کاری ئێمەن و ئەرکی هەموو لایەكمانە لە خزمەتیان دابین.

