رۆژنامەی ھەولێر

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەری دێرین، کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتیی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوالێخۆشبوو (شێخ محەممەد شاکەلی)، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ده‌که‌م.

له‌ خوای مه‌زن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو هه‌میشه‌ به‌ دڵسۆزی خزمه‌تی به‌ گه‌ل و وڵاته‌که‌ی کردووه‌. گیانی شاد و یادی هه‌میشه‌ به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2026/1/22