ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لە دوایین 24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین كاردانەوەكان لەبارەی چارەنووسی راهێنەری تۆتێنهام بوو، جگە لەوەش كاردانەوەكانی یاریی كۆتایی جامی ئەفریقیا بەردەوامە، لە لایەكی دیكەیشەوە، پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی بە گواستنەوەی مارك گێی گواستەوە. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە رەنگە ئالۆنسۆ لە دەرگەی یانەیەكی پرێمەرلیگ بگەڕێتەوە كاری راهێنەرایەتی.
“تۆماس فرانك دووردەخرێتەوە”
كه‌ناڵی سكای سپۆرتس بڵاویكرده‌وه ئیداره‌ی تۆتێنهام ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی تۆماس فڕانكی راهێنه‌ری هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له كاره‌كه‌ی دووریبخاته‌وه، لە بەرامبەردا دەیەوێت چابی ئالۆنسۆ بكاتە شوێنگرەوەی.
سكای سپۆرتس ئاشكرای كردووه تۆتێنهام به‌دوای جێگره‌وه‌ی تۆماس فڕانك ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت تاوه‌كو هه‌فته‌ی داهاتوو تۆماس فڕانك له یانه‌كه ده‌ربكات.
به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا چابی ئاڵۆنسۆی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید به‌هێزترین به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تۆماس فڕانك بگرێته‌وه و ببێته راهێنه‌ری یانه له‌نده‌نییه‌كه.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، چابی ئالۆنسۆ چاوەڕوانی دوورخرانەوەی راهێنەرەكەی تۆتێنهام دەكات و ئامادەیە بۆ یەكەمین ئەزموونی وەكو راهێنەری لە پرێمەرلیگ.
لە لایەكی دیكەیشەوە، یانەكانی لیڤەرپوول و بایرن میونشن بیر لە گفتوگۆكردن لەگەڵ راهێنەرەكەی پێشووی ریال مەدرید دەكەن، لە هەموو دۆخێك‌دا راهێنەرە ئیسپانییەكە ئامادەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ كاری راهێنەرایەتی، بەتایبەتی گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ لە سەرووی ئارەزووەكانیەتی، بەوپێیەی پێشتر ساڵانێك زۆر وەكو یاریزان یاریی بۆ یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی كردووە.
گواردیۆلا كێشەی بەرگری چارەسەر كرد
مارک گێی بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی کریستاڵ پاڵاس، بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی بڵاویکردەوە، بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ یانەی کریستاڵ پاڵاس گەیشتە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی مارک گێی بەرگریکاری ئەو یانەیە و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیان کرد و لەگەڵ یانەکەیان، درێسی ژمارە شازدە لەبەر دەکات.
ئەو بەرگریکارە 25 ساڵانە وەرزی رابردوو نزیک بوو لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوول، بەڵام گواستنەوەکەی سەری نەگرت و دواجار ئەم وەرزە، بەرامبەر 20 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی پێنج وەرز، پەیوەندی بە مان سیتی کرد.
مارک گێی دەبێتە دووەم گواستنەوەی مێرکاتۆی ئەم زستانەی یانەی مانچێستەر سیتی، ئەو یانەیە پێش چەند رۆژێکیش توانی ئانتوان سێمینۆ هێرشبەری یانەی بۆرنمۆس بەرامبەر 62 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە ریزەکانی.
راهێنەری مەغریب: لە جامی ئەفریقیا دژایەتی ئێمەیان كرد
وەلید رەگراگی، راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر سەنیگال جارێكی دیكە باسی رووداوەکانی یارییەکەیان و فەوتاندنی پێناڵتییەکەی براهیم دیازی کرد و بەمشێوەیەی خوارەوە وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە: “ته‌نیا یه‌ك خولهك یان كه‌متر له پاڵه‌وانبوون دووربووین، تۆپی پێ له زۆر كات زۆر سه‌خت و توونده، ئه‌م یارییه‌مان دۆڕاند و له‌گه‌ڵیدا ناسناوه‌كه‌مان له‌ده‌ست دا و حهمزهشمان له‌ده‌ستدا و به 10 یاریزانه‌وه یارییه‌كه‌مان ته‌واو كرد، هه‌ر دوای له‌ده‌ستدانی لێدانه سزاكه هه‌موو شتێك دژی ئێمه پێچه‌وانه بووه‌وه، تۆپێكمان له ستوونی گۆڵ دا، یارییه‌كی ورد بوو، له سه‌ره‌تاشه‌وه ده‌مانزانی یارییه‌كه به ورده‌كاری بچووك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، یارییه‌كه هاوشێوه‌ی یاریی بۆكسێن وابوو، هه‌ردوولا هه‌لی گۆڵتۆماركردنمان هه‌بوو، پێموایه ئاماره‌كانمان زۆر له یه‌كترییه‌وه نزیكبوون، به‌ڵام ئه‌مه یاریی كۆتاییه و ده‌بێت هه‌موو هه‌لێك بقۆزیته‌وه، له‌ده‌ستدانی لێدانه سزاكه‌ش بۆ ئێمه زۆر سه‌خت بوو، داوای لێبوردن له گه‌لی مه‌غریب ده‌كه‌م، زۆر دڵته‌نگم به ئه‌نجامه‌كه، هیچ كاتێك ئه‌ه‌نده له ناسناوه‌كه نزیك نه‌بووین، ده‌توانم چه‌ندین كاتژمێر له‌سه‌ر ئه‌م یارییه قسه بكه‌م، به‌ڵام دڵنیام تیپه‌كه‌م به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێستا رێگه‌ی یاریی كۆتایی پێده‌زانین، دواینجار 22 ساڵ پێش ئێستا گه‌یشتینه یاریی كۆتایی، ئه‌وه‌ش له رووی ئه‌زموونه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌رمان، به‌لای منه‌وه پێویسته به‌هێزتر و باشتر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، نابێت خۆمان به‌ده‌سته‌وه بده‌ین، وێنه‌یه‌كی جوانی مه‌غریبمان پیشاندا و خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی لاوی به‌تواناین، فێرده‌بن و دڵنیام له داهاتوو ده‌بینه پاڵه‌وان.

