لە هەولێر …
ئەمشەو چوارشەممە 2026.1.21، بەئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە پزیشک و پسپۆڕانی کوردستان و عێراق و جیهان، یەکەمین کۆنگرێسی قەستەڕەی گشتگیری نێودەوڵەتی ( ICIC_2026 ) بەڕێوەچوو.
كە تێیدا لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و پسپۆڕان لەسەرتاسەری جیهان، سەبارەت بە تیشكی كارتێكەر بەبێ نەشتەرگەری بۆ دڵ و مێشك و بڕبڕەی پشت
چەندین ۆوركشۆپی تایبەت بە چارەسەری ئازاری درێژخایەن پێشكەشكرا و گۆفتوگۆی لەبارەوە كرا.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای بەرز نرخاندنی ئەو ڕووداوە گرنگە تەندروستیە لە هەولێر كە لەپێناو پەرەپێدانی چارەسەری نەخۆشییە دریژخایەنەكان گیراوەتەبەر، دەستخۆشی لە پزیشکان و پسپۆڕانی بەشداربوو و ڕێکخەرانی کۆنفرانسەكە كرد، ئومیدشی خواست ڕاسپاردە و پێشنیارەكانی كۆنفرانس ببێتە هۆی پێشخستنی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی.

