له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌میری قه‌ته‌ر جه‌خت له سه‌قامگیریی سووریا كرایه‌وه كه نابێت په‌ل بكێشێت بۆ دروست بوونی شه‌ڕو ناكۆكی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێویسته له رێگه‌ی گفتوگۆ و له‌یه‌كتر گه‌یشتن بیر له ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بكه‌نه‌وه.
باره‌گای بارزانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێوارەی ئه‌مرۆ چوارشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر ئەنجام درا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش كرایەوە.
هەرودوولا هاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و و پێكدادانەكان ڕابگیرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت كە شەڕی نێوان عەرەب و كورد ڕوو بدات و كێشەكان لە ڕێگەی حیوار و لێكتێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.

