هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لە سلێمانی؛ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران 

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی لەشوقەکانی دەروازە سیتی شەڕو ئاڵۆزی دروستبو، دوو تۆمەتبار تەقەیان کردبوو، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا گه‌یشته‌ شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانرا دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانى (د ، س ، م – ش ، خ ، م ) ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆرى ده‌مانچه‌.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌چالاكییه‌كى ترداو دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس زانیارى پێگه‌یشت له‌باره‌ى تۆمه‌تبارێكه‌وه‌ كه‌ چه‌كى بێمۆڵه‌تى پێیه‌، مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه‌ شوێنى مه‌به‌ست و توانرا تۆمه‌تباره‌كه ‌به‌ناوى (پ ، ر، س)  ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆرى ئێم 16 .
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.