ئەمرۆ چوارشەممە 2026.1.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی لێ کرا.
لە میانەی دیدارێک هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان هەردوولا لە میوانداری نێردە دیپلۆماسیەکان و ئاژانس و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و گەشتیارانی بیانی جەختی لەسەر کرایەوە و تیشک خرایە سەر ئەو سەقامگیری و پێکەوە ژیانەی کە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی شارەکانی تر بەرقەرار بووە.
لە تەوەرێکی تردا باس کرا لە دۆخی ئاوارە و پەنابەران کە لە سنووری پارێزگاکە نیشتەجێ کراون و رۆڵی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە هاوکاری و بە هاناوەچوونیان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان لەم وەرزەدا جەختی لەسەر کرایەوە.
دواتر پارێزگاری هەولێر بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی فەرمانگەی بەسەرکردەوە.

