ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
دوای ئەوەی بروکلن بێکهام (کوڕی دەیڤید بێکهام) لە ساڵی 2022 هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێكی ئەمریكی كرد، باوك و دایكی دژایەتی خۆیان بۆ ئەو هاوسەرگیرییە راگەیاند و پەیوەندی نێوان ئەو خانەوادەیە بەرەو ئاڵۆزی رۆیشت.
بڕۆكلین بێكهام تەمەنی 26 ساڵە و بە پێچەوانەی باوكی ئێستا روویكردووەتە بواری سینەما هەر بەمهۆیەوە لە 2022 بەبێ رەزامەندی باوك و دایكی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نیكۆڵا پێڵتز پێكهێنا كە 10 ساڵ لە بڕۆكلینی هاوسەری گەورەترە.
دەیڤید بێكهام و ڤیكتۆریای خێزانی هەموو هەوڵێكیان دا بۆ ئەوەی رێگە لە بڕۆكلینی كوڕە گەورەكەیان بگرن زەماوەندە لەگەڵ ئەو خانمە بە تەمەن گەورەیە نەكات. بەڵام بڕۆكلین لەسەر ئەم بابەتە چوار ساڵە پەیوەندی لەگەڵ دایك و باوكی تێكچووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئی ئێس پی ئێنی ئەمریكا، برۆكلین لە نێوان خێزانەكەی دایك و باوكی بڕیاری داوە هاوژینەكەی هەڵبژێرێت و ڕەتیشی كردووەتەوە كە داوای لێبوردن لە دایك و باوكی بكات، لەمبارەیەوە رایگەیاندووە باوكی كەناڵەكانی بۆ شێواندنی راستییەكان بەكارهێناوە.
بڕۆكلین كوڕی بێكهام لە نوێترین لێدوانی دا كە لە توڕی هەواڵی ئی ئێس پی ئێن بڵاو كراوەتەوە، دەڵێت: هیچ كەسێك بە ناسنامەی باوكم بانگم نەكات، هەرگیز لەگەڵ دایك و باوكم ئاشت نابمەوە، ئەوان دەستێوەردانیان لە ژیانی تایبەتی كردووە و ویستوویانە من و هاوژینەكەم لە یەكتر جیابكەنەوە، چیتر قبوڵ ناكەم باوكم كۆنترۆڵی ژیانی من بكات.

