ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سەنیگال لە یاریی كۆتایی جامی ئەفریقا شكستی بە مەغریب هێنا و بووە پاڵەوان، بەڵام سادیۆ مانێ كاپتنی هەڵبژاردەی سەنیگال دڵتەنگە بەهۆی ئەو رووداوانەی لە یارییەكە روویدا، لە لایەكی دیكەیشەوە مێندی گۆڵپارێزی سەنیگالی رایگەیاند وڵاتەكەی هەڵەی كردووە و نەدەبوو لە یاریگە بچێتە دەرەوە و پاشان بگەڕێتەوە.
دەقی لێدوانەكانی سادیۆ مانێ:
به‌راستی به رووداوی یارییه‌كه زۆر دڵته‌نگم، ئه‌مه یاریی كۆتاییه، تیپ له ناوه‌ڕاستی یاریی بچێته‌وه ژووره‌وه و دواتر بگه‌ڕێته‌وه یاریگه، ئه‌مه زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر تۆپی پێی وڵاته‌كه‌مان ده‌شكێته‌وه، ئه‌فریقا شایه‌نی ئه‌م رۆژه نه‌بوو، تۆپی پێی ئه‌فریقا زۆر باش گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵگه‌شم ئه‌و هه‌موو چاودێرییه‌ی جیهان بوو له‌سه‌ر پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، من لای خۆمه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رم بوو كردم، پێموایه به‌به‌ختین كه گۆڵپارێزێكی وه‌كو مێندیمان هه‌یه، جارێكی دیكه رزگاری كردین، بۆیه پێموایه سێنیگال شایه‌نی بردنه‌وه بوو، به‌لای منه‌وه تۆپی پێ هه‌موو رۆژێكی دووباره‌یه، به‌ڵام جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا شتێكی دیكه‌یه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌نیازم جارێكی دیكه‌ش بگه‌ڕێمه‌وه و به‌شداری بكه‌م، سەرەتا وامزانی نەسیڕی لێدانە سزایەكە لێدەدات، دواتر گۆڕدرا بۆ براهیم و لەدەستی دا، هەستم بە دڵخۆشییەكی زۆر كرد، ئەوەش پاڵنەربوو بۆ ئەوەی ئەوپەڕی ئاستی خۆم پیشان بدەم، كاتێك دوایین ناسناوی جامی نەتەوەكانی ئەفریقام بردەوە سینگڵ بووم، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ خێزان و منداڵەكانم ئاهەنگم گێڕا، ئەمەش ساتێكی زۆر تایبەت بوو.
دەقی قسەكانی مێندی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سەنیگال:
ئاستێكی بەكۆمەڵی زۆر نایابمان گێڕا، هەمیشە هاندەرانیش لەپاڵمان بوون، كاتێكیش لێدانە سزاكە گیرا دەمزانی زۆرم لێ داوا ناكەن، بۆیە زۆر گرینگ بوو لەم كاتە شتێكی بچووك پێشكەش بكەم، هەر ئەوەشم بۆ مانەوە لە یارییەكە كرد، ئەمەش وێنە گەورەكەی سێنیگالە و هەركەسە و رۆڵی خۆی دەگێڕێت و لە كۆتاییش بە پاڵەوانبوون پاداشت كراین، هەوڵمدا زۆرترین لێدان و هەلی گۆڵ بگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردەكەم لە یارییەكە بهێڵمەوە، دەمزانی لێدانی پێناڵتی بۆ ناوەڕاست یەكێكە لە بژاردەكان، بۆیە دوای ئەو هەموو پشێویە و وەستانی یارییەكە، دەمزانی بیر لەو لێدانە دەكاتەوە و پێشبینییەكەم راست بوو، خۆمم بۆی ئامادە كردبوو، ئەوەش زۆر دڵخۆشی كردم، هەست بە شانازییەكی زۆر دەكەم، بەرامبەر میوانداری پاڵەوانییەتییەكە و لەبەردەم 70 هەزار هاندەر ببیتە پاڵەوان، شتێكی زۆر خۆشە، هەوڵێكی زۆرمان بۆ زیادكردنی ئەستێرەی دووەم دا، لە كۆتاییش پێموایە شاستەی ئەو ناسناوەین.

