ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
كۆنترین دارزەیتوونی زیندوو لەسەر زەوی دەكەوێتە گوندی ئانۆڤۆڤیس لە دوورگەی كریتی یۆنان، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی هەزاران ساڵە، بەڵام ساڵانە بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی زەیتوون، ئەمەش بەڵگەیەكی سەرسوڕهێنەرە لەسەر خۆڕاگری و تەمەنی درێژی سروشت.
دارزەیتوونەكە سەر بە جۆری ناوخۆیی ‘تسونا تی’یە و بە بەرزی ٣ مەتر لەسەر دارزەیتوونێكی كێوی گرێ دراوە.
شانە گەورەكەی كە دەوری ١٢.٥ مەتر و تیرەكەی ٤.٦ مەتر دەبێت.
لە كاتێكدا زانایانی زانكۆی كریت مەزەندە دەكەن كە تەمەنی نزیكەی ٤ هەزار ساڵە، بەبێ گوێدانە تەمەنی وردی، درەختەكە بۆ هەزاران ساڵ لە ژیاندایە، پێش كەسایەتییە مێژووییەكانی وەك ئەسكەندەری گەورە و فیساگۆرس و شوێنەوارە كولتوورییەكانی وەك پارتینۆن.
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگە لەم بارەیەوە دەڵێت دار زەیتوون لە شاری ڤۆڤیس ساڵانە نزیكەی ٢٠هەزار سەردانكەر بۆ لای خۆی ڕادەكێشێت و وەك شوێنەوارێكی سروشتی پارێزراوە، چەقی بەهێزەكەی كە بەرگەی وشكەساڵی و ئاگر و چالاكیی مرۆڤایەتی گرتووە، بەردەوامە لە بەرهەمهێنان، كە هێمای خۆڕاگری و بەردەوامیی ژیانە، توانای مانەوە و گونجاندنی لە ژینگەیەكی سەختدا وای لێ دەكات ببێتە نموونەیەكی ناوازەی هێزی سروشت، بە وتەی پسپۆڕان.

