د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی (ماڵی ڕۆشنبیریی نازەنین حەیدەری)ـی کرد.
لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕۆڵ و چالاکییەکانی ئەم ماڵە کرا و بە بایەخەوە لە هەوڵ و کۆششەکانیان بۆ خزمەتکردنی بواری ڕۆشنبیری ڕواندرا.
جێگەی ئاماژەیە، ماڵی ڕۆشنبیریی نازەنین حەیدەری، وەک ناوەندێکی چالاک، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بواری مەعریفە و پاراستنی ڕەسەنایەتی و برەودان بە کولتوور و ئەدەبیات.

