پارتی چاوەڕوانە هۆشیار زێباری بگەڕێتەوە نێو کێبڕکێی پۆستی سەرکۆمار

ئەمڕۆیەکشەممە دادگای فیدراڵی ئەو داوایەیەکلایی دەکاتەوە کە دژی هۆشیار زێباری تۆمارکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە پەرلەمانی عێراق دەرگەی خۆبەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ پێنج رۆژی دیکە کردەوە، کە تا بەیانی بەردەوام دەبێت.

لە ساڵی 2005ـەوە سەرۆکایەتیی عێراق، پشکی کوردە و بە پشتیوانیی تەواوەتی پارتی، بەربژێرانییەکێتی چوونەتە سەر کورسیی سەرۆکایەتی، بۆ جاری دووەم دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کرایەوە، هەرچەند ماوەکە سێ رۆژە، بەڵام بە گوتەی ئەمینداری گشتیی پەرلەمانلەبەرئەوەی رۆژانی هەینی و شەممە پشووی فەرمین، ئەمڕۆش هەر کەسێک دەیەوێت خۆ بەربژێر بکات دروستە و دەرگا داناخرێت.
هۆشیار زێباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا نووسیویەتی “رێز لە بڕیاری دادگەی فیدراڵی دەگرین لە وەستاندنی بەربژێربوونمان بە شێوەی کاتی تاوەکویەکلابوونەوەی ئەو داوایەی لەسەرمان تۆمارکراوە”.
بەربژێرەکەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە”متمانەمان بەوەیە دادگە ئەوەیەکلابکاتەوە، کە پێشتر دەزگاکان سەلماندوویانە لە شیاوبوونمان بۆ بەربژێربوون، نەبادا ئەوەی دەنگۆی بۆ دەکرێت زیاتر لەپێناو دەستگرتنەوە بێت بە دەسەڵات”.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دڵنیاین لەوەی کاندیدی پارتی هیچ کێشەیەکییاسایی نیە و ئەوەی بەرامبەری کراوە زیاتر سیاسیە، لەبەر ئەوەش دادگا پرسەکەیەکلا دەکاتەوە، لەنێو پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆک کۆمارداین و هەر کاتێک بڕیاری کاتی لەسەر کاندیدی ئێمە هەڵگیرا لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەوکات پارتی بڕیاری خۆی دەدات”.
لەنێوخۆشدا، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرکۆمار، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاسۆیەکی ڕێککەوتن دیار نییە و بە پێی زانیارییەکان سەرۆک بارزانی لە پێشوازی پاڤڵ جەلال تاڵەبانیدا و کۆبوونەوەی نێوانیان قسە و باسیان دەربارەی پۆستی سەرکۆمار کردووە و ئەگەر چی هیچ زانیارییەکی فەرمی بەردەست نییە، بەڵام دەگوترێت چەند پێشنیارێک لە نێوانیان هەبووە لە پێناوی گەیشتن بە ڕێکەوتن و یەکلایی کردنەوەی پۆستەکە بەر لەوەی لە پەرلەمانی عێراق و بە هەڵبژاردن و کێبڕکێ پۆستەکە یەکلایی ببێتەوە. لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیش، پارتی چاوەڕوان دەبێت، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری سڕ کردنی هۆشیار زێباری هەڵبگرێت و بە پشت بەستن بە هاوپەیمانەکانی لە پەرلەمانی عێراق بیکات بە سەرکۆمار.

ھەواڵی زیاتر