ماكوان عێزهت – هەولێر
د. ئامانج دژوار خالد، پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و بڕبڕەی پشت، ڕوونکردنەوەیەکی تەندروستیی لەسەر نەخۆشی فەقەرات بڵاو کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی ئاگاداری خەڵکی کردەوە لەم نەخۆشییە.
بەپێی وتەی د. دژوار، نەخۆشی ئینزیلاق و فەقەرات دوو نەخۆشی بڵاون کە لە ناوچەی مل و پشتدا ڕوو دەدەن، بەڵام فەقەرات بە زۆری لە تەمەنی پیریدا دەردەکەوێت و بە هۆی دروستبوونی کلس و ئێسکی زیادە كە لە فەقەرەکانەوە ڕوو دەدات.
نیشانە سەرەکییەکان
د. دژوار ئاماژەی بە سێ نیشانەی سەرەکی کرد کە نەخۆشەکان تووشیان دەبن: ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت، سڕبوونی قاچەکان، وە هەروەها ئازاری بەردەوام لە قاچەکاندا.
ڕێگاکانی چارەسەر
پسپۆڕی نەشتەرگەری پشت باسی هەشت ڕێگای چارەسەریی کرد کە دەتوانن یارمەتی نەخۆشەکان بدەن، لەوانە: دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، کەمکردنەوەی سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا و نوستنەوەی دروست، وەرزشکردنی بەردەوام، بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن، دەرزیلێدان، و چارەسەری سروشتی.
هەروەها د. دژوار ئاماژەی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێی لەیزەر (تردد حەراری) کرد بۆ چارەسەری ئازاری سەوەفانی ئەژنۆ، فەقەرات و ئینزیلاق، وە لە حاڵەتە پێشکەوتووەکاندا نەشتەرگەری بۆ هەڵگرتنی ئینزیلاق پێویست دەبێت.
جێگای باسە کە تێگەیشتن لە نیشانەکان و چارەسەری زوو دەتوانێت ژیانی ئاساییتر بۆ نەخۆشەکان دابین بکات و ڕێگە بگرێت لە گەورەتربوونی کێشەکە.

