رۆژنامەی ھەولێر

نەبەز عەبدولکەریم گۆرانیی ئاوازی ژینی بڵاوکرایەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

گرووپێکی پڕۆفیشناڵ لە دانانی ئاواز و چەند و موزیسیانێکی بەرچاوی کەرکووک بۆ ئازارەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاڤا پێکڕا دەستیاندایە کەمانجە و فلوت و ئالەتە هەواییەکان و لەگەڵ شاعیری ناسک “موتیع جەباری” تێکستێکیان بۆ گۆرانیی “ئاوازی ژین” نووسی.

ئەو بەرهەمە لە دەرهێنانی “نەژاد نەجم” و گوتنی هونەرمەندی گۆرانیبێژ “نەبەز عەبدولکەریم”ـە و کلیپەکەی بەشێکی لە کەرکووک وێنەگیراوە و بەشێکیش گرتە ڕاستەقینەکانی بەرخۆدانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاڤا و ئافرەتە شەڕڤانە خاک پەرستەکانە.

لە ناوەڕۆکی تێکستەکەدا شاعیر بە دێڕەک ئاماژە بۆ خۆشەویستی خۆی بۆ نیشتمان دەکات و دەڵێت:
زارا سوبح و ئێوارە دڵی لای نیشتمانە..
لە شار بێ یان لە شاخ بێت، سمیبوولی بەرخودانە..
وێردی سەر زاری جیهان ئێستاش هەر حەبێ خانە
چەکدار بێت یا بێچەک بێت، ئەو هەر خانی خانانە.

جێگەی باسە، گرووپی هونەری کەرکووک، ئەمساڵ لە چوارچێوەی چالاکییە شانۆیی و دیکۆدرامیەکانیاندا ئەو بەرهەمەیان بەشێوەیەکی پڕۆفیشاڵ تۆمارکردووە و لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستاش خاوەن بینەرێکی زۆرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.