رۆژنامەی ھەولێر

نادیە یاسین گۆرانی ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە بە ژیری دەستکرد بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە دوای ساڵانێکی زۆر، ئەو گۆرانییەی بوو بە ناونیشانی هونەرمەند “نادیە یاسین” و لە ڕێی ئەو بەرهەمەوە هاتە نێو دنیای هونەر و توانی ببێتە جێی سەرنجی خەڵکی هونەردۆستی کوردستان، ئێستا بە ژیری دەستکرد جارێکیتر بەرهەمەکەی بەشێوەی کلیپ لە پلاتفۆرمەکاندا بڵاوکردووەتەوە.

“نادیە یاسین” بەرامبەر بە ئازارەکانی خەڵکی سڤیلی ڕۆژئاڤا و فرمێسکە گەرمەکانی منداڵ و پیر و پەککەوتەی ئەو ناوچەیە خۆی بۆ نەگیرا و جوانترین شاکاریش، کە وەک هەڵوێستێکی نیشتمانی پێشکەشی کوردانی ئەو پارچەی کوردستانی بکات، لە ڕێگەی سیستەمی AIـیەوە بە دەستە جلێکی کوردییەوە و بە تاجێکی زەردی زێڕین گۆرانی “ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە.
ئەو بەرهەمەی هونەرمەند لە سەردەمێکدا تۆمارکرا، کە “نادیە” لە غوربەت و دوور لە نەریتە کوردییەکان ژیانی بەسەردەبرد و دڵیشی هەر بۆ نیشتمانی دایک لێیدەدا، بڕیاریدا بە تۆمارکردنی بەرهەمێک، کە گوزارشت لە جوانیی شاخ و کێوه کانی کوردستان و ئەو ناوچەیە بکات، کە چاوی لێ هەڵهێناوە و ئێستاش تامەزرۆیی بینینەوەی کوردستانە، بۆیە ئەوکات لەگەڵ ستافێکی هونەریدا بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە تۆمارکراو لەو ڕێگەشەوە ناو و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.
`