رۆژنامەی ھەولێر

تاوانباری یەكەمی ئەنجامە خراپەكانی ریال مەدرید ئاشكرا دەبێت

لە راپۆرتێكی شیكاری دا هۆكاری ئەنجامە خراپەكانی ریال مەدرید ئاشكرا بووە، ئەمەش لە كاتێكدایە زۆربەی هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، پێیانوابوو کە هۆکاری یەکەمی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی یانەکەیان چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری یانەکەیە، بەڵام بە گوێرەی راپرسیەکی باوەڕپێکراو کە رۆژنامەی مارکا ئەنجامیداوە، ئالۆنسۆ بێتاوان بووە.

ریال مەدرید لە دوایین یاریی لەژێر سەرپەرشتی ئەلڤارۆ ئەربێلوا لە لالیگا یەكەمین سەركەوتنی بەرامبەر لیڤانتی بەدەستهێنا، لەم یارییەدا هاندەرانی ریال مەدرید لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ فیكەیان بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز و ڤینسیۆس و جود بێلینگهام لێ دا.
رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەكی ئەلكترۆنی راپرسیەکی ئەنجامدا و لە راپرسیەکە پرسیاری هۆکاری سەرەکی خراپی ئەنجامەکانیان کرد.
لەو راپرسیە کە نزیکەی 100 هەزار کەس بەشداریی کرد، بە رێژەی 61% هۆکاری سەرەکی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی یانەکەیان بۆ ئاستی یاریزانەکان گەڕاندەوە، واتە زۆرینەی هاندەرانی مێرنگی پێیانوایە بە پلەیەک یاریزانەکان هۆکاری ئەنجامە خراپەکانن.
لەو راپرسیە بەشداربووان بە رێژەی تەنها 16% چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری پێشووی یانەكەیان، بە هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان دەزانن، هەروەها 23% هاندەرانی یانەکەش، دەستەی کارگێڕی یانەکە بە هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان دەزانن.
هەر لەو راپرسیەی رۆژنامەی وەرزشی مارکا 74% هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید دەنگیان بە مانەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە راهێنەرایەتی یانەکەیان دابوو، 14% هاندەران داوای دوورخستنەوەیان كرد بوو.
ئاڵۆزترین بەشی راپرسیەکەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی تایبەتە بە ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری یانەیە، 86%ـی هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید داوا دەکەن ئەو یاریزانە بفرۆشرێت و تەنها 7% لە هاندەرانیش داوای مانەوەی ئەو یاریزانە دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی ئەو راپرسیە لە 79% هاندەرانی یانە شاهانەکە داوا دەکەن لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانی نوێ بگوازنەوە، هەروەها لەو رێژەیە 73% داوای ناوەڕاست دەکەن و 20% داوای بەرگریکاری دیکە دەکەن و تەنها 7% لە هاندەران داوای گواستنەوەی هێرشبەری نوێ بۆ یانەکەیان دەکەن.
لە کۆتا بڕگەی راپرسیەکە پرسیاری ئەم وەرزە لەبارەی بەدەستهێنانی ناسناوەکان لە هاندەرانی یانە شاهانەکە کردووە، سەدا 68 پێیانوایە یانەکەیان ئەمساڵ نە لالیگا و نە چامپیۆنزلیگ ناباتەوە، لە بەرامبەردا سەدا 20 گەشبینن بە بەدەستهێنانی ناسناوی لالیگا و سەدا 12ـش پێیانوایە یانەکەیان لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەباتەوە. لە كۆتایی دا ریال مەدرید بەبێ گوێدانە هیچ شتێك هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چابی ئالۆنسۆی راگەیاند، لە بەرامبەردا ئەلڤارۆ ئەربێلوا وەكو شوێنگرەوەی دیاریكرا و لە بڵاوكراوەیەكیشدا بەمشێوەیە سوپاسی ئەلۆنسۆی كرد بوو: ئالۆنسۆ وەكو خۆشەویست و سەرسام لای هەموو هاندەرانی مەدرید دەمێنێتەوە، چونكە ئالۆنسۆ ئەفسانەی ریال مەدریدە و هەموو تایبەتمەندی و بەهایەكانی یانەكەی تێدایە، سوپاسی هەوڵەكانی ئالۆنسۆ و ستافەكەی دەكەین و ریال مەدرید هەمیشە وەكو ماڵی ئەوان دەمێنێتەوە.
چابی ئالۆنسۆ هاوینی رابردوو وەكو راهێنەری نوێی ریال مەدرید لە شوێنی كارلۆ ئەنچیلۆتی دەستبەكاربوو، بەڵام دوای 225 رۆژ دووخرایەوە، ئالۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید لە كۆی 34 یاری، 24 بردنەوە، 4 یەكسان و 6 دۆڕانی هاتەڕێ و گرێبەستەكەی لەگەڵ مێرینگی هەڵوەشێندرایەوە.