ئه‌مرۆ یەكشەممە 2026.1.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر و بەشێكی تر لە ئەندازیارانی پارێزگا و پسپۆڕان و شوێنەوارناسان، لە دیوانی پارێزگا، له‌گه‌ڵ شاندێكی ڕێكخراوی تەلارسازیی خان كۆبۆوە.
لەكۆبوونهوهكەدا، تیشك خرایەسەر شوناسی تەلارسازیی نەخشەی خانووە مێژوویی و دێرینەكانی شاری هەولێر، وەک کۆنترین شاری جیهان کە تا ئەمڕۆش ژیان تێیدا بەردەوامە و مێژوویەکی دەوڵەمەندی تەلارسازیی هەیە. بۆ ئەو مەبەستەش لێكۆڵینەوەیەكی زانستی سەبارەت بە شوناسی تەلارسازیی و نەخشەی خانووە مێژوویی و کۆنەکانی گەڕەکانی شاری هەولێر و پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و دۆکیومێنتکردنیان پێشكەشكرا و چەند خانوویەكیش وەك نموونە داتا و ڕووپێو و ئەو هێڵکارییانەی بەكاردەهێنرێن لە چوارچێوەی نۆژەنكردنەوەیان نیشاندرا.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی، هەموو پاڵپشتی و هاریكارییەكی پارێزگای بۆ سەرخستنی پڕۆژەكە نیشاندان و لیژیهكیشی راسپارد بۆ دیراسەكردنی پتری بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی چڕی زانستی و گرتنەبەری رێوشوێنێ گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی.

