رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بۆ یادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

بۆ سەرپەرشتیار و ئەنجومەنی بەڕێوەبەر و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان

پیرۆزبایی (27)ـەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵەكەتان لێ دەكەین، وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانیی كوردی لە كوردستانەوە. ئەم كەناڵە لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئێستا، هەردەم وەك ئۆرگانێكی بیندراوی نەتەوەیی و نیشتیمانی، سەركەوتووانە نوێنەرایەتیی دەنگ و ڕەنگی وڵات و نەتەوەكەمانی كردووە. لەم یادە پیرۆزەشدا، هیوای سەركەوتن و گەشەی بەردەوام و پێشكەوتنی نەبڕاوەتان بۆ دەخوازین.

فازڵ ميرانى
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی
١٧ /١ / ٢٠٢٦