عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (ئه‌یاد حسێن) له میانه‌ی سهردانیكیدا بۆ كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زێدی خۆی، كه شاری هه‌ولێره، ڕایده‌گه‌ینێت: گهڕانهوهكهم بۆ كوردستان وه‌ك نه‌ریتێكی خۆم وایه ساڵانه جارێك یان زیاتر سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام گهڕانهوهكهم خهریكهی كۆتایی دێت و كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خوێنه‌رانی (هه‌ولێر) گوتی: سه‌ردانه‌كه‌م بۆ كوردستان بۆ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كهسوكارمه، هه‌روه‌ها بینینی هاوڕێكانم كه به‌شێكی زۆریان وه‌ك هاوڕێی ته‌مه‌ن و هاوڕێی كار و به‌رهه‌مه هونهرییهكانمن؛ کە سه‌ردانیان ده‌كه‌م خۆشحاڵ ده‌بم و له هه‌مان كاتدا بینینه‌وه‌یان پڕ له یاد و یاده‌وه‌ری ژیانم.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا (ئه‌یاد) ئه‌وه‌شی گوت: گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ من هه‌ولێر زۆر خۆشحاڵم ده‌كات، چونكه هه‌ولێر بۆ من زۆر مانا ده‌گه‌یێنێت، چونكه لانكه‌ی ژیانم بووه هه‌روه‌ها ناسین و چاوكردنهوهم بووه له ناو هونه‌ر و كولتووری ئه‌و شاره بۆیه بینینه‌وه هه‌ولێر هێزێكی جوان و پڕ چێژم پێ ده‌به‌خشێت.
له‌باره‌ی پێشکەشکردنی كاری هونه‌ری له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یدا (ئه‌یاد حوسێن) ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: پێم خۆشه كاری هونه‌ری پێشکەش بکه‌م، به تایبه‌تی هه‌ندێك كاری لایڤ میوزیك، كه ئه‌وه‌شیان به پێی كات و شوێنه‌كه‌یه چونكه لە پێشکەشکردنی لایڤ میوزیكدا، پێم باشه به‌و شێوه‌یه بێت كه خۆم پێی ئاسووده ده‌بم.
ده‌رباره‌ی هه‌بوونی گۆرانی تازه هونه‌رمه‌نده ئه‌یاد ئه‌وه‌شی گوت: بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆرانی تازه پلانی باشم هه‌یه به‌ڵام ده‌كه‌وێته سه‌ر كات و پاڵپشتی مادی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانی باشم هه‌یه هیوادارم له ساڵی 2026 بتوانم به‌رهه‌مێكی تازه‌م هه‌بێت.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه هونه‌رمه‌ند (ئه‌یاد حسێن) له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو رووی له هه‌نده‌ران كردووه له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه، یه‌كه‌م گۆرانی به ناوی (خودای عه‌شق) بڵاو كردۆته‌وه، تا ئێستاكه خاوه‌نی (2) ئه‌لبومی گۆرانییه، یهكێكیانی ساڵی (2003) بڵاو كردۆته‌وه و، ئه‌وه‌ی دووه‌میان ساڵی (2007) به‌شێكی گۆرانیه‌كانی به شێوه‌ی ڤیدیۆكلیپ بڵاو كردۆته‌وه.

