ئێواره‌ی ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 14.1.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نوسه‌رو رۆشنبیر‌و سیاسه‌تمه‌داران، له 57 مین ساڵیادی شەهید ئەحمەد حه‌لاق،ماڵی نازه‌نین حه‌یده‌ری له گه‌ره‌كی ئازادی كرایه‌وه .
ئه‌م ماڵه كتێبخانه‌ی حه‌یده‌ری و سه‌رجه‌م پرۆژه کلتووری و رۆشنبیریه‌كان له‌خۆ ده‌گرێ، ئامانجی سه‌ره‌كی ماڵی نازه‌نین، بره‌و دانه به‌و بزاڤه رۆشنبیری و رەوتە ئەدەبی و هونه‌ریانه‌ی كه هه‌یه، تاوه‌كو ببێته چه‌شنی قوتابخانه‌یه‌ك بۆ خزمەتکردنی وشەی رەسەنی کوردی و گه‌شه‌سه‌ندن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی رۆشنفكر له هه‌ولێری پایته‌خت و ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
پارێزگاری هەولێر، له وته‌یه‌كدا وێرای ده‌ستخۆشی كردن له‌و هه‌نگاوه فرە رۆشنبیریە، دووپاتیكرده‌وه، كه هه‌ولێر هه‌رده‌م ئامێزی بۆ هه‌موو چاڵاكی و بزاڤه ئەدەبی و هونه‌ری و رۆشنبیریه‌كان كردۆته‌وه‌و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ هاندەرو سپۆنسه‌ری هه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كات….
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شەهید ئەحمەد مەحمود حه‌لاق، لەساڵی، ١٩٢٨ لە کانێسکان – سلێمانی لە دایک بووه. پاش تەواوبوونی شەڕی جیهانی دوووەم، ئەحمەد حەلاق پەیوەندی دەکات بە رێکخراوەکانی حزبی شیوعی عێراق. تاوه‌كو رۆژی شەهید بوونی چەندین جار لە سلێمانی و بەغدا و حلە و نوگرەسەلمان زیندانی دەکرێت. لە ساڵی ١٩٦٩دەکەوێتە دەست بەعسیەکان و پاش ئازاردانێکی زۆر بەشێوەیەکی دڕندانە لە ١٤ ی مانگی یەک شەهید دەبێ.

