ئازیزەکەم

ناسك حه‌مه‌ غه‌ریب

تۆ لێرە نیت
کەچی ھەر لێرەش ئەت بینم
تۆ دەستت لەدەستم نیە
کەچی کەلەپچەی ئەوینم
تۆ چاوت لەچاوم نیە
من بەچاوم ھەر لە چاوانت دەڕوانم
تۆ لە ئامێزی مندا نیت
کەچی بۆنی عەترەکەی تۆ مەستی کردووم
کەی من وابووم
بەبێ بینین کەسێک بێت و بیلاوێنم
کەی من وابووم
بێ ئەوەی تۆ لەبەر چاو بیت وێنەت بگرم
کەی من وابووم
دەستێک لەدەستمدا نەبێت بەس ھەست بکەم پڕ ئەوینم
ئەم عەشقەی من چ ئەشقێکە،
واشێتانە دێم و دەچم
بەبوون و لە نەبوونتدا
مەستی شەرابێکی ئەشقم.

ھەواڵی زیاتر