رۆژنامەی ھەولێر

زانكۆی سەلاحەدین تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ هەموو كاروبارەكان دەکاتە ئەلیکترۆنی

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

سامان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند پاڵپشت بە كارنامەی كابینەی ٩ـی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ڕاسپاردەی “پ.د.كامەران یونس محەمەدئەمین” سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو زانكۆی سەلاحەدین بەشێكی زۆری كاروبارەكانی زانكۆی کردووەتە ئەلیکترۆنی.
ئێستاکەیش هەوڵەكانی سەرۆكی زانكۆ و سەرجەم تیمەكان چڕ كراوەتەوە بۆ ئەوەی تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ هەموو كاروبارەكان بکرێتە ئەلیکترۆنی و ئیتر هیچ مامەڵەیەك لە دەرەوەی سیستەم نەمێنێت.
سامان عەبدوڵلا گوتیشی پلانی دیكەیشمان هەیە بۆ ساڵی 2026 هەوڵ دەدەین زانكۆی سەلاحەدین هاوشێوەی زانكۆكانی جیهان مۆركێكی نێودەوڵەتیی پێ بێت.