رۆژنامەی ھەولێر

سبەی لەناوەندەکانی خوێندنی سۆران پشووی فەرمییە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دوای ڕاوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامەکان و وەرگرتنی دواین ڕاپۆرتی کەشناسی لەسەر هاتنی شەپۆڵێکی بەفر و بارانی سەرتاسەری لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیانی ئازیز، بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنورەکەمان بڕیارماندا بە، پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی(حکوومی و ناحکوومی) و پەیمانگەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ سبەی چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026.