بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆوە، لە سنووری پەروەردەی پێنجوێن سبەی كرا بە پشوو.
بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بەهۆی ناجێگیری کەش و هەواو و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ پلەی ژێر سفر، دوای ڕاوێژ لەگەڵ قایمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بڕیارماندا ڕۆژی چوار شەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان، پشووی فەرمی دەبێت.

