رۆژنامەی ھەولێر

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆمەکی کوردانی ڕۆژئاواش بووە پێشەنگ

دەزگاری خێرخوازیی بارزانی، لە سەرەتای سەرهەڵدانی توندتویژی و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاواو، لە شاری حەلەب، لە ئامادەکاری تەواودابوو بۆ بەدەمەوەچوون و کۆمەککردنی کوردانی شارەکە و تیمەکانیان هاوکاریی ئەو کەسانە دەکەن، کە لە حەلەبەوە ئاوارەی عەفرین بوون و لە چەند رۆژی رابردوودا ژەمە خۆراک و پێداویستی دیکەیان بەسەردا دابەشکردوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، 7 هەزار و 4 ژەمە خۆراکی گەرممان پێشکێشی ئاوارەکان کردووە”.
هەروەها لە سێ رۆژی رابردوودا 436 پێداویستیی دیکەیان وەکو بەتانی و دۆشەک دابەشکردووە و جلوبەرگیان بۆ 142 کەس دابینکردووە.
لە ماوەی سەرهەڵدانی هێرش و توندوتیژییەکان، دەزگاکە خزمەتگوزاریی گەیاندووەتە 273 کوردی ئاوارەبووی حەلەب لە سنووری عەفرین و دەوروبەری. بەگشتی خزمەتگوزاری بە 8 هەزار و 189 کەس گەیێندراوە”.
بەپێی ئامارێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەهۆی توندوتیژی و پەلامارەکانی چەندڕۆژی ڕابردووی حەلەبەوە، نزیکەی 150 هەزار ئاوارە گەیشتوونەتە عەفرین و دەوروبەری.