پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

شه‌ڕی گه‌یشتن به‌ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان تا دێت گه‌رمتر ده‌بێت

رۆژنامەی هەولێر خشتەی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و ئامارەکانی خولەکە دەخاتە ڕوو

لە یارییەکانی گەڕی هەژدەیەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێنی پێشەنگی یانەکان بەبردنەوەی لە شێروانە پارێزگاری لە پلەی یەکەم کرد، یانەکانی هەولێر و دەربەندیخان و زاخۆیش بردنەوەی گرنگیان بەدەستهێنا، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
له‌ دوایین گه‌ڕی خولی نایابی كوردستان له‌ كۆی 7 یاری، ١٠ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ١،٤ گۆڵە، بۆ هەر یارییەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی ڕابردوو کە ١٨ گۆڵ تۆمار کرابوون.
1- دوای تێپەڕبوونی ١٧ گەڕ لە یارییەکاندا٢٦ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
1- تا ئێستە ١٣٢ یاری ئەنجامدراون، ٢٥٢ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە.
3- یانەکانی نەورۆز، هەندرێن، سیروانی نوێ، زۆرترین گۆڵیان تۆمارکردووە کە ٢١ گۆڵە، هەندرێن زۆرترین یاری بردۆتەوە کە ١٠ یارییە.
4- سیروانی نوێ کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٨ گۆڵە، یانەکانی چەمچەماڵ و برایەتی زۆرترین یاریان یەکسان کردووە کە٨ یارییە.
5- چەمچەماڵ و هەندرێن، سیروانی نوێ کەمترین یاریان دۆڕاندووە کە ٣ یارییە، تەنیا چەمچەماڵ و هەندرێن تاکە دوو یانەن لە یاریگەی خۆیان نەدۆڕاون.
6- هەولێر زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١٠ دۆڕانە، هەولێر زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٢٦ گۆڵە.
7- سەیدسادق زۆرترین یاری لە یاریگەی خۆی بردۆتەوە کە ٧ یارییە.
8- سەیدسادق ئەم وەرزە ٧ یاری بردۆتەوە هەر ٧ یاریەکە لە یاریگەی خۆی بووە.
9- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٣ گۆڵی لەنێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.
10- سیروانی نوێ تاکە یانەیە لەم وەرزە لە ٩ یاریدا هیچ گۆڵێکی لێ تۆمارنەکراوە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٨ گۆڵ
٣- بورهان قادر – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٤- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٦ گۆڵ
٥- ئیبراهیم مەحەمەد – یانەی چەمچەماڵ ٦ گۆڵ

یارییەکانی گەڕی نۆزدەیەم
سبەی دووشەممە سەرجەم یارییەکانی گەڕی نۆزدەیەم لە دوو کاتی جیاواز بەمشێوەیە بەڕێوەبچن.
دهۆک – شەقڵاوە/ یاریگەی دهۆک کاتژمێر ٣:٠٠
سیروانی نوێ – پێشمەرگەی هەولێر/ یاریگەی ئاشتی کاتژمێر ١:٠٠
سەیدسادق – زاخۆ/ یاریگەی سەیدسادق کاتژمێر ١:٠٠
شێروانە – هەولێر/ یاریگەی شێروانە کاتژمێر ١:٠٠
سۆران – ئارارات/ یاریگەی سۆران کاتژمێر ٣:٠٠
برایەتی – هەندرێن/ یاریگەی برایەتی کاتژمێر ٣:٠٠
نەورۆز – چەمچەماڵ/ یاریگەی زانکۆ کاتژمێر ٣:٠٠
دەربەندیخان چاوەڕوانە

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
١- هەندرێن٣٤ خاڵ لە `١٧یاری
٢- سیروانی نوێ ٣١ خاڵ لە ١٦ یاری
٣- نەورۆز ٢٧ خاڵ لە ١٧یاری
٤- چەمچەماڵ ٢٦ خاڵ لە ١٧ یاری
٥- دەربەندیخان ٢٦ خاڵ لە ١٧ یاری
٦- سەیدسادق ٢٥ خاڵ لە ١٧ یاری
٧- برایەتی ٢٣ خاڵ لە ١٧ یاری
٨- ئارارات ٢٣ خاڵ لە ١٧ یاری
٩- دهۆک ٢٢خاڵ لە ١٧ یاری
١٠- پێشمەرگەی هەولێر ٢١خاڵ لە ١٦ یاری
١١- شێروانە ١٨ خاڵ لە ١٧ یاری
١٢- سۆران ١٨ خاڵ لە ١٧ یاری
١٣- زاخۆ ١٧ خاڵ لە ١٧ یاری
١٤- هەولێر ١٥ خاڵ لە ١٧ یاری
١٥- شەقڵاوە ١٣ خاڵ لە ١٦ یاری