ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026.1.12، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایانی ئاینی و ڕیش سپی و کەسایەتییەکانی گەڕەک، لە ڕێورەسمێکدا ” مزگەوتى فەرمانبەران “یان دوای نۆژەنکردنەوەی لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر کردەوە.

