پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

له‌به‌غدا كچێك به‌ ده‌مانچه‌ دایكی خۆی كوشت

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ كچێك  له‌ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ی رۆژئاوای به‌غدا هه‌ڵساوه‌ به‌ ته‌قه‌كردن له‌ دایكی.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ میدیای عێراقی رایگه‌یاندووه‌، كچێك له‌ رێگای ته‌قه‌كردن به‌ چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ كوشتنی دایكی روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ توانراوه‌ كچه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ ده‌ستگیر بكرێت.