مستەفا مەحەمەد مستەفا – هەولێر
بۆ تێگەیشتن لە هەوکردنی جگەربەهۆی ڤایرۆسی ئەی :- سەرەرایی ئەو راستییەی ووشەی هەوکردنی جگەر مایەیی ترس و تێ ڕامانە، بەڵام شارەزایانی تەندروستی کۆمەڵ باس لەوە دەکەن کە زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییە کە و ڕێگەکانی ڕیگری کردن لە نەخۆشییەکە و زووکارکردن لەسەربڵاوبوونەوەی پەتاکە، کلیلی سەرکەوتنە لەکۆنترۆڵ کردنی خێرایی بڵاوبوونەوەی هەوکردنی جگەر بەهۆی ڤایرۆسی جۆری A .
هەوکردنی جگەر بەهۆی ڤایرۆسی جۆری ئەی چییە؟
هەوکردنی جگەر بەهۆی ڤایرۆسی ئەی پەتایەکە زۆر بەخێرایی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بڵاودەبێتەوە، هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ڤایرۆسی جۆری A. بە پێچەوانەی ڤایرۆسی جۆری C – B . ڤایرۆسی جگەر جۆری A نابێتە نەخۆشییەکی درێژخایەن. جەستەی مرۆڤ هەڵدەستێت بە پاککردنەوەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەرجۆری ئەی لەماوەی چەند هەفتەیەک بۆچەند مانگێک، هەرچەندە جاری وا هەیە کەسی توشبوو زۆربە سەختی ڤایرۆسەکەی تووش دەبێت بەڵام لەم کاتەدا نەخۆشەکە پێویست بە مانەوەی لە نەخۆشخانە دەکات.
چۆن ئەم ڤایرۆسە بڵاودەبێتەوە ؟
بڵاودەبێتەوە لە ڕێگەی پیسایی کەسی توشبوو، ئەمەش واتایی ئەوە دەگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە فرێدەدرێت لە ڕێگەی پیسایی کەسە توشبووەکە، کاتێک کەسێک بایەخ بە پاک و خاوێنی نەدات و فایرۆسە کە لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوە وەربگرێت تەنانەت ئەگەربەرێژەیەکی ووردبین یش بێت ئەوا تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.
ڕێگەکانی گواستنەوە :-
– لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوەی پیس بووبە ڤایرۆسەکە، ئەمەش لە ڕێگەی فرۆشیارێک کە بایەخ بە پاکوخاوێنی دەستی نەدات .
– خواردنی مەحارoyster ) ) بە خاوی ئەگەر هاتوو لە سەرچاوەی ئاوی پیس ڕاوکرابێت .
– نزیک بوونەوەی زۆر لە کەسە توشبووکە، بۆنموونە ئەگەر ئەندامێکی خێزان بێت .
– بەکارهێنانی کەڵ وپەلی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە
ئەم نەخۆشییە بڵاونابێتەوە لەڕێگەی کۆخە وهەڵامەت و شیردانی دایک بە منداڵەکەی.
کێ لە مەترسی توشبوونە بەم جۆرە نەخۆشییە ؟
– ئەو کەسانەی بەرگری لە شیان ڵاوازە یاخوت نییە .
– ئەو ووڵاتانەی کە بایەخ بە پاک و خاوێنی نادەنن، کەسانی گەشتیار رووتێدەکەن ئەگەری توشبوونیان زیاترە لەم شوێنانەدا.
– ئەندامانی خێزان بە هۆی کەسێکی توشبوو لەماڵەوە.
– کەسانی ئاڵوودەبوو بە دەرمان .
– کەسانی بێ ماڵ و حال.
ئەونیشانانەی کە پێویستە چاودێری بکرێت :-
ئەم نیشانانە لە دوایی دووهەفتە لە نەخۆشەکە دەردەکەوێت، دەشێت نیشانەکانی زۆربێت یان کەم بێت. منداڵانی کەمتر لەتەمەنی شەش ساڵی زۆرجار هیچ نیشانەیەکیان لێ دەرناکەوێت .
نیشانە باوەکان بریتین لە :-
– بەرزبوونەوی تا
– بێ هێزی لەش بەشێوەیەکی گشتی .
– نەمانی ئارەزووی خواردن .
– هێلنج و رشانەوە و ژانە سەر .
– ڕەنگی میزەکەی تۆخ دەبێت و ڕەنگی پیسایی کاڵ.
– ئازار لە جومگەکان .
– ڕەنگی بێست و ناو چاوەکانی زەرد هەڵ دەگەرێت ( زەرتک )
ڕێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە :-
ئەوەی مایەیی دڵخۆشییە هەوکردنی جگەر بە هۆی ڤایرۆسی A زۆر بە ئاسانی ڕێگری لێ دەکریت.
١- وەرگرتنی فاکسین دژ بە ڤایرۆسی A کلیلی سەرکەوتنە دژی ئەم ڤایرۆسە .ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی Aبێ ترس و کاریگەرە و بۆماوەیەکی درێژ پارێزگاری دەکات لە نەخۆشییەکە.
ئەم جۆرە ڤاکسینە بە دوو ژەم وەردەگیرێت. ڤاکسینی هەوکردنی جگەر جۆری ئەی پێویستە بۆ ئەم کەسانە :-
– هەموو مندالێک لە ژێرتەمەنی یەک ساڵی دا بێت .
– کەسانی گەشتیارلە کاتی گەشت کردن بۆهەندێک ووڵات .
– کەسێک بیەوێت بەرگری لەشی دروست بکات دژی ئەو ڤایرۆسە .
٢- پارێزگاریکردن لە پاک و خاوێنی :-
– شووشتنی دەستەکان بە سابوون و ئاوی گەرم، بەتایبەتی دوایی دەرچوون لە ئاودەست و لەکاتی گۆرینی دایبی مندڵان و پێش
ئا مادەکردنی خواردن .
– بەکارهێنانی شلەی ( موعەقەم ) بەڵام وەکو سابوون و ئاو بەهێز نییە .
٣ – پاک وخاوێنی سەرچاوەی ئاوی خواردن و خۆراک:-
– ئەگەرهاتوو لە شوێنێک سەرچاوەی ئاوە کەی جێگای شک و گومان بوو لە پاک وخاوێنی لەم کاتەدا پێویستە ئاوی بتل یان ئاوی کوڵاو بەکاربهێنی .
– دڵنیابوون لە جوان کوڵاندنی خواردنی مەحار.Oyster
– سەوزە ومیوە بە بەشێوەیەکی جوان پێویستە بشۆردرێتەوە.

