شیڤان شێرزاد – هەولێر
“ئارش عوسمان” لە ماوەی دوو مانگدا دوو بەرهەمی ناوازەی بە ناوەکانی “یادگاری” و “لێیان پرسیم” بڵاودەبێتەوە.
ئەو دوو گۆرانییە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و بە جوانترین کارە هونەرییەکانی خۆی هەژمار دەکات، بەتایبەت گۆرانیی “لێیان پرسیم” کە دوا بەرهەمی ئەو هونەرمەندەیە و بە ستایلێکی تایبەت بەخۆی تۆماری کردووە و نزیکە لە شاکارێکی هونەرمەندی کۆچکردووی تورک “ئیبراهیم ئەرکاڵ”، کە هەم لە موزیکی بەرهەمەکەوە نزیکن هەم لە ستایلی جلوبەرگی ئەو هونەرمەندە لە نێو کلیپەکەدا، کە پێدەچێت سوودی لە هونەرمەندەدا وەرگرتبێت، چوونکە هەمیشە کارەکانی “ئارش عوسمان” پێشەنگ بوونەوە و کەسیش نەیتوانیووە کار لەسەر ستایلەکەی بکات، هەروەها زۆرترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە بوونەتە ترێند لە پلاتفۆرمەکاندا.
ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩١ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانە، چەند ساڵێکە لە دەرەوەی وڵات سەرقاڵی کاری هونەرییە و تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپی تایبەتە.

