شیڤان شێرزاد – هەولێر
لەگەڵ سازدانی ئاهەنگێکی هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندانی زاخۆی دەلال، هونەرمەند “دەشنێ موڕاد” وەک سوپڕایزێک بۆ هەوادارانی موژدەی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکی نوێ بە ناونیشانی “من تێک ناشکێم” ـی ڕاگەیاند، کە بەرهەمێکی تایبەت و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی ئەو هونەرمەندەدا هەیە و لە ئاخاوتنێکی “هەولێر”ـیشدا دەڵێت: گۆرانیەکەم دوای ئەوە دێت ساڵانێکی زۆربوو بێدەنگ بووم و ئازاری زۆرم چەشت لە ڕێگریکردن لە کارەکان و هەنگاونان بۆ گەیشتن بە خەونەکانم، سوپاس بۆ شاری زاخۆی دەلال و خەڵکە هونەردۆستەکەی و هونەرمەندانی ئەو شاره ڕەنگینە هێزیان پێبەخشیمەوە بەردەوام بم و گۆرانییەکی نوێ تۆمار بکەم، چونکە هەوادارانم چاویان بڕیووەتە سەر کار و پڕۆژە هونەرییەکانم، بۆیە لەم گۆرانییەدا ئاماژە بەوە دەکەم من تێک ناشکێم و خۆری من هەر هەڵدێت، کە لە ڕاستیدا ئەمە هیوایەکە بۆ بەرهەنگاربوونەوەی ئەوانەی ڕق و کینە لە ناخیاندایە و چاویان بەسەرکەوتنی بەرامبەریان هەڵنایەت، بۆیە منیش بەهێزەوە دەردەکەومەوە.

