رۆژنامەی ھەولێر

جێبەجێکردنی بەشێک لە پڕۆژەو کاره خزمەتگوزاریەکانی ساڵی 2025 لە سنووری سەرۆکایەتی سارەوانی هەولێر

لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان ،”
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگای هەر نۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیدا، وە بەپێی پلانێکی تۆکمەو بەشێوەیەکی فراوان بۆ ساڵی 2025 توانیوویەتی زۆرترین پڕۆژە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە لە خزمەتی هاوڵاتیان و دانیشتوانی شاری هەولێری پایتەخت …

1- دابین (28500) پارچە زەوی بۆ وارسی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و فەرمانبەران.
2- (5234) ڕێگاپێدانی دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون.
3-ڕێگەپێدان (679) باڵەخانە.
4- ئەنجامدانی (1836)گرێبەستی (دوکان، گەراج، پێشانگا، بەڵێندەرایەتی).
5- تەرخان کردنی (120) پارچە زەوی بۆ کەرتی وەبەرهێنان و لەگەڵ (10) پارچە زەوی بۆ کەرتی جیاجیای حکومی .
6- دابینکردنی (290,639) مەتر دووجا زەوی بۆ (19) پڕۆژەی پیشەسازی.
7- ئەنجامدانی (7) خول و یەک کۆنفڕانس و ۆرک شۆپێک .

ئەوە سەرەڕای زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شاری و هەولێر و کارەکانی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی، کە ئەوانیش داتاکانیان دەخرێنە ڕوو .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر