رۆژنامەی ھەولێر

وەک یاد و وەفایەک بۆ كۆچی دوایی ڕێپێدراوی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگا ( عەبدولخالق ڕەحمان خدر ) مەراسیمێك سازكرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.1.8، لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و عەمید ئارام بورهان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر و خانەوادە و كەس و كارەكەی و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی نێو دیوانی پارێزگا، وەک یاد و وەفایەک بۆ گیانی پاکی خوالێخۆشبوو ڕێپێدراوی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ( عەبدولخالق ڕەحمان خدر ) مەراسیمێكی ماتەمینی تایبەت سازكرا و چەپكە گوڵی ڕێز و وەفا لە بەردەم وێنەی خوالێخۆشبوو دانرا.

لە مەراسیمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێكدا وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵی خوالێخۆشبوو لە جێبەجێكردنی ئەرك و فەرمانەكان و خزمەتكردنی بەدڵسۆزیی و لێهاتوویی، ئاماژەی بە خۆشەویستی ناوبرا و لە نێو كارمەندان و فەرمانبەران و هاوكارانیدا و پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و كەس و كارەكەی كرد و هاوخەمی خۆی دووپاتكردەوە و كۆچی دوایی ناوبراوی بەنەخۆشی دڵ بە كۆستێكی گەورە بۆ هەوموو لایەك لەقەڵەمدا.

جێگەی باسە، خوالێخۆشبوو ( عەبدولخالق ڕەحمان خدر میكائیل) ناسراو بە ” عەبدی مروور ” یەکێکبوو لە پۆلیسە دێرینەکانی نێو دیوانی پارێزگای هەولێر، كەسێكی خۆشەویستی نێو فەرمانبەران بوو و زۆر بەدڵسۆزیی و کارامەیی ئەرک و فەرمانەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ دەکرد.