تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، هەر كارمەندێك لە نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندو بنكە تەندروستییەكان و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و دەربەندیخان، بەبێ وەرگرتنی ڤاكسین موچەی مانگی دووی پێ نادرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندو بنکە تەندروستییەکان و هەردوو بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و دەربەندیخانی كردووە، دەڵێت، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و کارتی ڤاکسین موچەی مانگی دوو بەهیچ فەرمانبەرو کارمەندێک نەدرێت تا ژەمی ڤاکسین و کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەردەگرێت.
تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتووە”ئەم هەنگاوە لەپێناو پابەندبوونی هەمووانە بە بەکارهێنانی ڤاکسین و سەلامەتی و تەندروستی.”