عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر
هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسی بەنیازە ئەمساڵ هەشت بەرهەمی نوێ بەشێوەی كلیپ بڵاو بكاتەوە و دەڵێت، كاتێك جلەكانم زۆر دەبن و دەگەنە نزیكەی 150 جل، دەیانفرۆشم و داهاتەكەی دەكەمە خێر.
هونەرمەند عەزیز وەیسی، هونەرمەندێكی دیاری میللیە كە خەڵكی شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی كوردستانە و بە گۆرانییەكانی هەوادارێكی زۆری هەیە، عەزیز وەیسی لەم دیمانەیەی (هەولێر)ـدا باسی بەرهەمە نوێیەكانی دەكات.
هەولێر: لەم ماوەیەی رابردوودا لەگەڵ هونەرمەند حەمید عوسمان بەرهەمێكی هاوبەشتان بڵاو كردەوە، كاردانەوەی خەڵك چۆن بوو بۆی؟
عەزیز وەیسی: كاردانەوەی حەڵك زۆر باش بوو، گۆرانییەكە باسی ئەوە دەكات كەسە جوانەكانی خۆمان لە ئەوروپا هاوسەرگیری نەكەن و بگەڕێنەوە كوردستان و لەسەر نەریتی كوردەواری خۆمان هاوسەرگیری بكەن، سوپاسی مازیار فایەقی شاعیر دەكەم بۆ نووسینی تێكستەكە.
هەولێر: با بێینە سەر بەرهەمی نوێ، بۆ ئەمساڵ بەرهەمی نوێت چییە؟
عەزیز وەیسی: هەشت بەرهەمی نوێم هەیە، بەڵام خۆتان دەزانن ئێستا سیدی نەماوە، بەڵكو بەشێوەی كلیپ 4 تا 5 بەرهەمیان بڵاو دەكەمەوە.
هەولێر: جوڵەی نوێتان چییە؟
عەزیز وەیسی: بە پێكەنینەوە، بێگومان جووڵەی نوێمان هەیە، راستی ئەوەش بۆ دڵخۆشكردنی خەڵكە، ئەگەرنا لە دەرەوەی هونەر، ئێمەش كەسایەتییەكی دیكەمان هەیە.
هەولێر: بۆچی زیاتر لە شاری هەولێریت وەك لە سلێمانی؟
عەزیز وەیسی: راستییەكەی، من ماڵێكی دیكەم لە شاری هەولێر هەیە، بەڵام كاتێك لە رۆژهەڵاتەوە دێمە كوردستان سەرەتا دێمە شاری سلێمانی دواتر هەولێر.
هەولێر: هەمیشە بە جلی كوردییەوە دەردەكەویت، چەند دەستە جلی كوردیت هەیە؟
عەزیز وەیسی: وەڵا جلم زۆرن، بەڵام كە جلەكانم گەیشتە 150 دەستە جل ئەو كاتە دەیانفرۆشم و دەیكەمە خێر.

