بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی داوا لە سەرجەم خوێندنگەکان دەکات زانیاریەکانی تایبەت بە( کارتی نیشتیمانی- فۆڕمی خۆراک – ناسنامە …)ی مامۆستایان و فەرمانبەران داخڵی سیستەمی e-parwarda بکەن.
دەقی ئاگادارییەکە:
بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان
بابەت – تۆمارکردنی زانیاری
تکایە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار بکەنەوە کە یەکێک لە زانیاریەکانی تایبەت بە
( کارتی نیشتیمانی- فۆڕمی خۆراک – ناسنامە …) مامۆستایان و فەرمانبەران داخڵی سیستەم بکەن .
لەگەل ڕێزدا
خۆگر خالید اسماعیل
سەرۆکی لیژنەی e-parwarda
ب. گشتی پەروەردەی سلێمانی