رۆژنامەی ھەولێر

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگاکانی هەڵەبجە و پێنجوێن دەکەونە کار

بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بڕیاری کارپێکردنی ژمارەیەک کامێرای نوێی چاودێری خێرایی لە جۆری (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) دەرکرد.

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 8 / 1 / 2026، سەعات 12:30ی نیوەڕۆ، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەم ڕێگایانەدا بکەونە کار:
ڕێگای (عەربەت – سەیدسادق – پارێزگای هەڵەبجە).
ڕێگای (قەزای پێنجوێن).

کامێراکان بە شێوازی “خاڵ بۆ خاڵ” خێرایی ئۆتۆمبێلەکان دەپێون.
هەردوو سایدی (چوون و هاتن) دەگرێتەوە.
لە سەرجەم ئەو ڕێگایانەدا، هێمای دیاریکردنی خێرایی (تابلۆی ڕێنمایی) لە قەراغی شەقامەکان جێگیر کراوە.

داوا لە سەرجەم شۆفێرانی بەڕێز دەکرێت، پێش دەستبەکاربوونی کامێراکان و لەپێناو سەلامەتی خۆیان، پابەندی ئەو خێراییە بن کە لە هێماکانی هاتوچۆدا دیاری کراوە، تاوەکو دووربن لە ڕووداوی نەخوازراو و سزای دارایی.