رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هه‌ولێر، له‌گه‌ل سه‌رۆكی کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق كۆبووه‌وه‌

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5.1.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ دیوانی پارێزگادا، له‌گه‌ڵ وه‌دیع نوری ئه‌لحه‌مبه‌ل ‌سه‌رۆكی کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق كۆبووه‌وه‌.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی بیرۆكه‌و پلان و به‌رنامه‌دارێژی بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك دیاریكرا، به‌تایبه‌تی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ راهێنانی ده‌رچووانی قوتابیانی زانكۆوه‌ هه‌یه،‌ تاوه‌كو به‌شداری له‌ ۆرگشۆپی شیاندن بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كارو ئاماده‌كردنیان بۆ پرۆژه‌و بازاركردن .
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له‌ ‌سه‌رۆكی کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق كردو ئاماژه‌ی به‌ كاری له‌ پێشینه‌یاندا، كه‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گشتی بوو له‌ پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان و پاركی شار، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بیرۆكه‌كه‌یان كرده‌وه‌، كه‌ خزمه‌تكردنه‌ به‌ توێژی ده‌رچوانی زانكۆ و گه‌نج و لاوان به‌گشتی .

شایه‌نی باسه‌ کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق، ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە و بە هاوکاری بانکی ناوەندی عێراق و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان پەرۆشی کاری بانکییە.