مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
جامی مۆندیالی 2026 له گه‌شته‌كه‌ی به‌رده‌وامه و به سه‌ركردایه‌تی ئالیساندرۆ دێل پێرۆ گه‌یشته شاری ریازی سعوودیه و پێشوازی لێكرا، بڕیاره جامه‌كه سه‌ردانی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه بكات كه هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌شداری له مۆندیالی 2026 ده‌كات.
فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ریازه له سعوودیه پێشوازی لە رووداوێكی گه‌وره كرد كە تێیدا باوەشی بۆ جامی مۆندیال كردەوە.
جامی مۆندیالی 2026، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته سعوودیه و ئالیساندرۆ دێلپێرۆی ئیتاڵی و پاڵه‌وانی مۆندیالی 2006 سه‌ركردایه‌تی ئه‌م گه‌شته ده‌كات و كۆمپانیای كۆكاكۆلا سپۆنه‌سه‌ری گه‌شته‌كه‌ی جامی مۆندیاله و بڕیاره چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت.
له ئۆڵمپیك مه‌شخه‌ڵی ئۆڵمپیكه‌كه چه‌ندین وڵات و شار ده‌كات و یه‌كه‌مجاره جامی مۆندیال گه‌شتێكی درێژخایه‌ن بكات.
بڕیاره جامی مۆندیال بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك گه‌شتی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه بكات كه به‌شداری له مۆندیالی 2026 ده‌كات.
جگه له‌وه‌ش جامی مۆندیال ده‌برێته سێ وڵاته‌كه‌ی میوانداری مۆندیالی 2026 و 2030 و سعوودیه‌ش وه‌كو میوانداری مۆندیالی 2034 و به‌شداریكردن له مۆندیالی داهاتوو جامه‌كه سه‌ردانی كردووه.
جگه له پاڵه‌وانه‌كانی رابردوو و سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆكی فیفا هیچ كه‌سی دیكه بۆی نییه ده‌ست له جامی مۆندیال بدات هه‌ر بۆیه‌ش له هه‌ر گه‌شتێك پاڵه‌وانێكی مۆندیال سه‌ركردایه‌تی شانده‌كه ده‌كات و جامی مۆندیاله‌كه هه‌ڵده‌گرێت.
بڕیاره له مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوو مۆندیال به به‌شداری 48 هه‌ڵبژارده له هه‌ر سێ وڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت، تا ئێستا 42 هەڵبژاردە بلیتی مۆندیالی داهاتوویان مسۆگەر كردووە، چوار هەڵبژاردە لە ئەورووپا لە یاریی پاشكۆ شەڕی گەیشتن بە مۆندیال دەكەن، لە لایەكی دیكەیشەوە شەش هەڵبژاردەی دیكەی كیشوەرەكانی دیكە جگە لە ئەورووپا لە مانگی 3ـی ئەمساڵ لە مەكسیك ململانێ بۆ بەدەستهێنانی بلیتی مۆندیالی داهاتوو دەكەن، هەڵبژاردەی عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی بەرامبەر بۆلیڤیا لە یارییەكی یەكلاكەرەوەدا كێبڕێی بەدەستهێنانی بلیای مۆندیالی 2026 دەكات.

