ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 5.1.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌ریوه‌به‌ری شوینه‌واری هه‌ولیر و به‌ریوه‌به‌ری گریبهستهكانی پاریزگا و به‌ریوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاریزگا له‌گه‌ڵ شاندێكی کۆمپانیانی ڤی‌و پایەنیرو كۆمپانیای پۆینت پاس له دیوانی پارێزگا كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیر‌و بۆچوون له‌سه‌ر پڕۆژەیەکی خۆماڵی گه‌نگه‌شه كرا، كه بریتی بوو له دۆکیومێنتکردنی گەڕک و خانووە کۆنەکانی شاری هه‌ولێرو نۆژه‌نكردنەوەی مزگەوت و مەدرەسە و شوێنه شوێنەواریه دێرینه‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت، كه پێشتریش هه‌ندێك له‌و كاره دۆكیومێنتاریانەی كۆمپانیاکە له پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پراكتیزه كراون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشیكردن له پرۆژه خۆماڵیهكه، باسی لە دێرینی شاری هه‌ولێرو شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یان كردەوە، لێژیهكیشی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دیراسەتی بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی زانستیانه بكه‌ن و رێوشوێنێ گونجاوی جێبه‌جێكردنی بۆ رێكبخه‌ن .

