پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی لە عیراق و جیهانمان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە هاووڵاتیانی کریستیان لە کوردستان و عیراق و تەواوی پەیڕەوانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی دەکەم و هاوبهشی خەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بهزهیی و میهرەبانیی خۆی و دڵنهوایی و ئارامی بە کەسوکاری و هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٢/١٢