شیڤان شێرزاد – هەولێر
جیاواز لە بەرهەمەکانی پێشووتریدا، هونەرمەند “ڕێدوان سنجاوی” بە فۆڕمێکی نوێ کار بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ دەکات و ناوی نراوە “ماڵت ئاوابێت عەشق”، کە شاکارێک دەبێت لە کارە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندەدا.
گۆرانی”ماڵت ئاوابێت عەشق” ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژدایە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوبێتەوە، ئەمەش دەبێت یەکەم بەرهەمی گۆرانیی هونەرمەند “ڕێدوان سنجاوی” لە ساڵی ٢٠٢٦ـدا.
وەک خۆشی ئاماژە بۆ بەرهەمە نوێیەکەی دەکات و دەڵێت: ئەو گۆرانییە لە ناخ و دەروونی سەدان گەنجی عاشق هەڵقوڵاوە و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی عاشقانی کورد و گشت گەلانی جیهاندا هەیە، بۆیه هەوڵمداوە بەشێوەیەکی جوان کار بۆ تۆمارکردن و کلیپکردنی ئەو گۆرانیە بکەم، کە دڵنیام بەزوویی خۆی دەخزێنێتە نێو دڵی هەوادارانم.
گوتیشی: لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێوەیەکی فراوان لە پلاتفۆرمەکاندا بڵاودەبێتەوە.

