ئەمڕۆ شەممە 2025.12.27، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونی ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و محەمەد دڵشاد، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری تورکمان و ژمارەیەکى تر لە کەسایەتی هەولێری و نووسەر و ڕۆشنبیر و کتێب دۆستان، لە ڕێورەسمێکدا لە قاوەخانەی عەبۆ لە نێو بازاڕی قەیسەری هەولێر پەرتووکی ” عەبۆ قاوەچی، مەلیک فەیسەڵ بە قاوەکەی سەرسام بووە ” لە نووسینی ” محەمەد سەعید کوردە ” ناسێنرا، کتێبەکە لە چوارچێوى لێکۆلینەوەکانیاندا چەندین بابەتی جیاجیاى مێژوویى لە خۆ گرتووە.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە نووسەرى کتێب، هیواى سەرکەوتن و بەردوامى بۆ خواست و دەست خۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕیکخەرانى ڕێورەسمەکە کرد، بۆ ناساندنى کتێبەکە.

