به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (سلاوی خودای له‌سه‌ر بێت) نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم له مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان ده‌كات، هیوا خوازیشه ئه‌م یاده پیرۆزه به دڵخۆشی و له كه‌شێكی ئارام‌دا بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه‌یه …
جەژنى لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، به گه‌رمى و له دڵه‌وه لە هاووڵاتييانى مەسیحيمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق هه‌روه‌ها له ته‌واوى مه‌سيحييان له جیهان پيرۆز دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی و لە کەشێکی ئارام‌دا بکەنەوە.
خوشک و برایانی مەسیحی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و بەشێکی دانەبڕاوی مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستانن.
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، جارێکی دیکە پابەندیی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە بە پاراستنی کولتووری دێرینی پێکەوەژیان، لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن.
دڵنیاتان دەکەینەوە کە هه‌رێمى کوردستان وەک هەمیشە بە لانەی ئارام و چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.
ئێمە هەموومان لەم نیشتمانەدا هاوبەش و هاوچاره‌نووسین، پێکەوە لە ڕۆژە سەختەکاندا قوربانیمان داوە و پێکەوەش بە تەبایی و یەکڕیزی کار بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ نەوەکانمان دەکەین.
با پەیامی ئەم جەژنە، پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و قووڵکردنەوەی برایەتی بێت لەنێوان هەمووماندا.
كريسمس لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی و کامەرانی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/24

