رێژه‌ی به‌شداریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له سنووری پارێزگای دهۆك به‌رزترین بووه و به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 88%ی ده‌نگده‌ران له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، رێژەی بەشداریی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای دهۆک سەرووی 88٪ بووە، هه‌رچی ئه‌و رێژه‌یه‌یه كه بۆ دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دهۆک لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕاگەیەندراوە، ئاوارەی کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکانیشی تێدایە و به‌شداری ئاواره‌كانیش به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌متر بووه.
لە دەنگدانی تایبەتدا ئاوارەی کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکانیش لەگەڵ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە لایەن کۆمسیۆنەوە پێکەوە هەژمار کراون و سه‌رجه‌می رێژه‌كه به یه‌كه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له پارێزگای دهۆك رێژه‌كه به‌م جۆره‌یه: .
دەنگدانی هێزه ئه‌منییه‌كان %88
دەنگدانی ئاوارەکانی نێو کەمپەکان 62%
دەنگدانی ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپەکان 36%