رۆژنامەی ھەولێر

دەرون کاروان گۆرانی مەگەر شێتم باڵودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “دەرون کاروان” کۆتا بەرهەمی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٥ بەناونیشانی “مەگەر شێتم” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە پلاتفۆرمەکان بڵاوکردەوە.

ئەو گۆرانییەی “دەرون کاروان” لە ئاواز و دابەشکردنی هونەرمەند “موعین” و تێکستی “محەمەد شاوڵی” و دەرهێنانی “ئەحمەد ڕەمەزان”ـە و یەکێکە لە جوانترین بەرهەمەکانی ئەمساڵی ئەو هونەرمەندە، کە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی لە یوتیوب و پلاتفۆرمەکاندا زۆرترین بینەری لەخۆ کۆکردووەتەوە.
سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ئەو کلیپە نوێیەش هونەرمەندی ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە دەبێتە یەکێک لە گۆرانییە ترێندەکانی نێو ئەمڕۆی سۆشیال میدیا و توانیوویەتی بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و لەگەڵ ستافێکی بەرچاوی شارەزا لە میوزیک کار بۆ ئەو بەرهەمە هونەرییە بکەن، کە ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی عاشقان دەبێت.