رۆژنامەی ھەولێر

جاک سپارۆ دەگەڕێتەوە؟

محمد الدێ – هەولێر

دوای ساڵانێک لە دابڕان و کێشەی یاسایی، دەنگۆی گەڕانەوەی ئەستێرەی جیهانی جۆنی دێپ بۆ زنجیرە فیلمی “چەتەکانی دەریای کاراییب” جارێکی تر میدیاکانی هەژاندووە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیای دیزنی هەوڵی ئاشتبوونەوە لەگەڵ دێپ دەدات بۆ زیندووکردنەوەی کارەکتەری ئەفسانەیی “کاپتن جاک سپارۆ”.
ئەم هەوڵەی دیزنی دوای ئەوە دێت کە زنجیرەکە بەبێ دێپ نەیتوانی سەرکەوتنی گەورە لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەست بهێنێت. هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە کە ئایا دێپ وەک پاڵەوانی سەرەکی دەگەڕێتەوە یان تەنها وەک میوان، بەڵام گوشاری زۆری هەواداران لە سۆشیال‌میدیا وای کردووە دیزنی پێداچوونەوە بە بڕیارە کۆنەکانیدا بکات.
ئایا لە ساڵی ٢٠٢٦دا جارێکی تر جاک سپارۆ لەسەر شاشە گەورەکان دەبینینەوە؟ هەموو ئاماژەکان بەرەو “بەڵێ” دەڕۆن.