رۆژنامەی ھەولێر

لە کتێبخانەی گشتی هەولێر کەمپینی هاوکاریی بۆ کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ ڕاگەیەنرا

دوێنێ دووشەممە ٢٢-١٢-٢٠٢٢ لە کتێبخانەی گشتی هەولێر کەمپینی هاوکاریی بۆ کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ ڕاگەیەنرا،

لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئامادەبوون، دیاری وەستا عەزیز بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان ئاماژەی بەو زیانە گەورەیە کرد کە بەهۆی لافاوەکەی ٩ـی ئەم مانگە بەر کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ کەوتووەو بە هەزاران کتێب فەوتاون و لەناوچوون و باڵەخانە و کەلوپەلەکانی تریش بەدەرنەبوونە لەم زیانانە.
هەروەها ڕوونیکردووە لەسەر هەموو ئاستەکاندا لەلایەنی حکوومی بەتایبەتی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و تەواوی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان، سەردانی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ کراوەو هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان کراوە و هەموولایەک کاردەکەن و بۆ نۆژەنکردنەوەی هاوکاردەبن.
دیاری وەستا عەزیز ڕایگەیاند: “هەشت بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی هەرێم لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەم کەمپینە بەشدارن و سوپاسی ڕۆشنبیران و نووسەران و دەزگاکانی چاپ دەکەین هاوکارمانن لەم کەمپینە.
پاشان ناز فەلەکەدین کاکەیی، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی هەولێر ڕایگەیاند كة بەشداریان لەم کەمپینە کارایەدا كردووه و هەوڵدەدەن بە زیاتر لە ١٠ هەزار کتێب هاوکار و پشتیوانی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ ببن .
گوتيشی: “سوپاسی پەرلەمانتاران، ڕۆشنبیران، ڕێکخراوەکان و کتێبخانەکان ده كه ين كه بةهةموو لايةك توانیمان زیاتر لە 10 هەزار کتێب کۆبکەینەوە و کەمپینەکەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی کتێبی زیاتر ببەخشینە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ.